مانای ژیانم

199,00 kr

عنوان:مانای ژیانم, نویسنده/نووسینی: کوبرای عەزیمی, شابک: 9789198903515, اندازه(سانت): 2.5×19×13, تعداد صفحه: 334, سال انتشار شمسی: 1402, سال انتشار میلادی: 2023, ناشر:نشر کتاب ارزان, /The meaning of life
Memoar /

6 in stock

Description

یای کوبرای عەزیمی (2020 – 1925 زایینی) لە شاری مەهاباد لە دایک بوە و لە تەمەنی 95 ساڵیدا لە شاری ستۆکهۆلم- سوید کۆچی دوایی کردوە. ماوەی 32 ساڵ مامۆستای قوتابخانە بوە واتە تا تەمەنی 48 ساڵی کە خانەنشین بوە ئەو ئەرکەی لە ئەستۆ گرتوە.
لە تەمەنی شازدە ساڵیدا دەکەوێتە چالاکی کۆمەڵایەتی لە بەشی پەروەردەدا. هەر لەو کاتەوە خوێندن و زانست دەبنە بەشی هەرە گرینگی ژیانی. وەک بۆخۆی دەڵێ: “پایە و بنیادی هەموو بەحس و گۆفتگۆیەک لە سەر زانست و تەربیەت موحکەم و راوەستاو دەبێ”. هەر وەها لە رۆژنامەی کوردستان ژمارە 101 دا دەنووسێ: “زانست کۆڵەکەی راگرتنی ئازادیە”
پاش دامەزرانی کۆماری کوردستان ، هەوڵی فێربوونی کوردی دەدا تا بتوانێ بە چاکی قوتابیەکانی بە کوردی پەروەردە بکا. وەک دەڵێ: “فەرهەنگ روحی بەشەرە و مایەی سەرکەوتنی میللەت و نیشتمانە”. لە رێکخستنی رێکخراوی یەکێتی یایاندانیشدا رۆڵی بەرچاوی هەبوە و هەروەها وتار و نووسینی لە رۆژنامەی “کوردستان”دا بڵاوکردۆتەوە.
یای کوبرا ژیانێکی پڕبار بەڵام پڕ لە ئازاری هەبوە بەتایبەت کە سارمی کوڕی بە دەست حکومەتی ئێران لە سێدارە دەدرێ ئیدی وەک بۆخۆی دەڵێ: “دەبێ بڵێم نە وشەی خەم و نە هیچ وشەیەکی تر ناتوانی بە تەواوی ئازاری دەرونی من پێناسە بکات.

Additional information

Weight 450 kg

Reviews

There are no reviews yet.

Be the first to review “مانای ژیانم”

Your email address will not be published. Required fields are marked *