Description
ڕۆمانی هەزارتوێی هەنگەخۆرە، گێڕانەوەیەکی نوێیە لە تەنیایی مرۆڤ و تاکی سەردەم. سەفەرێکە بە نێو مێشک و دەروونی مرۆڤی دابڕاو و تەریده و تەریککەوتووی کورددا. عەباسی لەم ڕۆمانەدا دەستی بەشێوازێکی نوێ لە گێرانەوە گەیشتووە کە لانیکەم لە نێو دنیای گێڕانەوەی کوردستاندا کەموێنەیە. هەر مرۆڤێک و هەر کەسایەتییەک لەم ڕۆمانەدا توێیەک لەو هەزارتوێیەن کە کەسایەتییە سەرەکییەکانیان دەورە کردووە و بەشێک لە جیهانی ئەوانیان پێکهێناوە. چیرۆکی ئەم ڕۆمانە لە وروژاندنی هەواڵی کوژرانی (یان خۆکوژیی) پێشکەشکارێکەوە لە کوردستان دەستپێدەکات و هەتا سکاندیناڤیا درێژ دەبێتەوە و کەسایەتیی سەرەکیی ڕۆمان کە بە هیوای کەشفی نهێنییەکانی ژیان و دۆزینەوەی ئارامی کاڵەی ئاسنی لەپێ کردووە، تاوێک سەر لە میچی ئەفسانان دەسوێ و تاوێک بە عەرزی ڕەقی دنیای نوێدا دەدرێ.



Reviews
There are no reviews yet.