Description
ڕۆمانی سنوور بێسا، نوێترین بەرهەمی نووسەری کرماشانی ژیار جەهانفەردە که بە کوردی کەڵهوڕی نووسراوە.
ناوەڕووکی ئەمە ڕۆمانە لە سەر سنوورە، سنوورێک لە زێهنەوە سەرچاوە دەگرێت و لە ئەنجامدا دەبێتە سنووری فیزیکی، سنووری نێوان ئینسانەکان، سنووری باوەڕمەندی وهتد. لەم ڕۆمانەدا گێڕەوەرە جیاوازەکان لە دەوروبەری سنوور چیرۆکەکانیان دەگێڕنەوە.
ڕۆمانەکە لە بیست و چوار ساعەت لە نێوان سنووری ڕۆژهەڵات و باشووی کوردستان ڕوویدەدات.
ئازاد که لە خانەقینەوە هاتووەتە کرماشان بۆ نەشتەرگەری، ئێستە جنازەکەی لە سەر سنووری قەسرشیرن و بە هۆی ونبوونی پاسپۆرتەکەیەوە گیری خواردووە. بنەماڵە و کەسوکاری ئازاد کە بەشێکیان لەم دیو بەشێکی تریان لەو دیون، ئێستە لە هەر دوو لای سنوور چاوەڕوانی دەرباس بوونی جنازەکەین. لەم بیست و چوار ساعەتەدا، هەر کەس و هەر شت چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە

Reviews
There are no reviews yet.